تیرۆریستانی داعش لە درێژەی جەنایەتەکانیاندا دژ بە خەڵکی مەدەنی لە باکووری عێراق، ١٥ منداڵی ئاوارەی شاری موسڵیان دایە بەر دەسڕێژی گوللەوە کە خەریک بون بەرەو لای هێزە ئەمنییەکانی ئێراق دەڕۆیشتن.
پێشتریش گرووپی تیرۆریستیی داعش فیلمێکی سەبارەت بە قەڵاچۆ کردنی ٢٠٠منداڵ بڵاو کردەوە کە نەیارەتییان کرد بوو لەگەڵ ئەوەی ببنە ئەندامی ئەم گرووپە.
تیرۆریستان بۆ پێشگری بە چوونەدەری خەڵکی مەدەنی و تەنانەت مدناڵان لە ناوچەکانی بن ڕکێفی خۆیان، لە ڕێگای کوشت و بڕی دڕندانەوە، کەشێکی پڕ ترس و تۆقان زاڵ دەکەن بە سەر شاری موسڵ.
تیرۆریستانتی داعش کە ئیتر توانای خۆراگری بەرامبەر بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شاری موسڵیان نەماوە، خەڵکی مەدەنی بەتایبەت منداڵان دەکەنە قەڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی خۆیان.
هەروەها سەعد مەعن ، وتە بێژی ناوەندی ئۆپەراسیۆنیی سوپای ئێراق ئەمڕۆ رایگەیاند؛ دوو بۆمبی دانراو لە نێو تەگەرەکانی دوو ئۆتۆمبیل، یەکیان لە شارۆچکەی سەدر و ئەوی دیکەش لە ناوچەی "بابولشێخ" (ناوەراستی بەغدا تەقینەوە کە بوونە هۆی بریندار بوونی ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی عێراقی.
ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرەڤانیی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە گرووپێکی سەر بە داعشی دۆزییەوە و تیا برد کە بەنیازی کردەوەی تێکدەرانە و تیرۆریستیی لە پێتەختی ئەم وڵاتە بوو.
هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی چوارشەممە بە چەکی دژە ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستانیان لە قەراخ ئاوەکانی ڕۆژاوای ناوچەی شەرقات لە کاتێکدا پێکا و خستە خوارەوە کە خەریکی وێنەهەڵگرتن و ناس کردنی بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی عێراق بوو.
١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٣:٣٦
News ID: 795469
تیرۆریستانی داعش لە درێژەی جەنایەتەکانیاندا دژ بە خەڵکی مەدەنی لە باکووری عێراق، ١٥ منداڵی ئاوارەی شاری موسڵیان دایە بەر دەسڕێژی گوللەوە کە خەریک بون بەرەو لای هێزە ئەمنییەکانی ئێراق دەڕۆیشتن.